بریارە ئەمڕۆ و سبەى شاندی
دەمپارتی سەردانی هەریەکە لە هاوسەرۆکانی پێشوی هەدەپە لە زیندان
بکەن و دواتریش وادەی کۆبونەوەیان لەگەڵ رێبەری پەکەکە لە زیندان دیاری
دەکرێت.
هەواڵ:KNNC
بڕیارە ئەمڕۆ شاندی
دەمپارتی لە زیندانی ئەدرنە لەگەڵ سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی هەدەپە
کۆببێتەوە و رۆژی یەکشەممەش لەگەڵ فیگەن یۆکسەکداغ لە زیندانی کۆجالی کۆدەببنەوە.
لە سەردانەکەدا،
شاندەکەی دەمپارتی، پەیامەکەی ئۆجەلان بگەیەننە هەردو هاوسەرۆکی پێشوتری
هەدەپە و بۆچون و پێشنیازی ئەوان بۆ ئەو قۆناغە لە پرۆسەی
ئاشتی وەردەگرن.
بەرپرسی
نوسینگەی راگەیاندنی دەمپارتی بە کەی ئێن ئێنی راگەیاند، دوای سەردانەکانیان بۆلای
هاوسەرۆکانی پێشوی هەدەپە، هیچ لێدوانێکیان نابێت، بەڵام لە رۆژانی داهاتو لە بەیاننامەیەکدا
وردەکاری سەردانەکانیان دەخەنەڕو.
دواى سەردانی ئەو دو سەرکردە
دەستگیرکراوەی هەدەپە، کۆتایی بە گەڕی یەکەمی کۆبونەوەکان دێت و هەریەکە لە پەروین
بوڵدان، سڕی سوڕەیا ئۆندەر و ئەحمەد تورک سەردانی ئیمراڵی دەکەن
و لەگەڵ ئۆجەلان کۆدەبنەوە.
118 جار خوێندراوەتەوە