ئەو ئاگرەی دوو رۆژە ناوچەی
لۆس ئەنجلوسی ئەمەریکای گرتوەتەوە، زیاتر لە 10 هەزار ماڵ و باڵەخانەی وێرانکردوە،
زەرەر و زیانەکانی ئاگرەکەش بە 150 ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت.
هەواڵ:KNNC
کارین باس، سەرۆکی
شارەوانی لۆس ئەنجلوس بڵاویکردەوە، سەرەڕای هەوڵە بەردەوامەکانی تیمەکانی
ئاگرکوژێنەوە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە، بەڵام ئاگر فراوانتر بوە و ناوچەکانی
دەوروبەری لۆس ئەنجلوسی گرتوەتەوە و بەهۆی بونی با-ـی بەهێزەوە رەنگە لە چەند
کاتژمێری داهاتودا ئاگرەکە زیاتر تەشەنە بسەنێت.
هەربەهۆی ئاگرەکەوە،
زیاتر لە پێنج هەزار ماڵ لە ناوچەی پاسادینا سوتاون، هەروەها زیاتر لە پێنج هەزار
و 300 ماڵیش لە پاسیفیک پالیسادس وێران بون، ئەوەش بە گەورەترین ئاگرکەوتنەوە لە
مێژوی شارەکە دادەنرێت.
هاوکات، بەپێی
داتاکانی ئاکووێزەر، زیانە ئابورییەکانی ئاگرەکەی لۆس ئەنجلوس بە 135 بۆ 150 ملیار
دۆلار مەزەندە دەکرێت.
258 جار خوێندراوەتەوە