ئاسایشی عێراق؛ بازرگانێکمان بە 17 كیلۆ ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركرد

KNN : Kurdish News Network
04:07 - 27/12/2024
عێراق
+
-

ئاسایشی عێراق بازرگانێکی مادەی هۆشبەری دەستگیرکرد کە (17) کیلۆگرام ماریوانا و ماددەی هۆشبەری دیكەی  پێبوە.


هەواڵ: (KNNC)


ئەمڕۆ هەینی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق رایگەیاند: لە ئەنجامی هەوڵ و كۆششە بەردەوامەكانیان بۆ بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەكان، تیمێكی دەزگاكە لە ئەركێكی دیاریكراودا، توانیان لە بەغداد بازرگانێكی ماددە هۆشبەرەكان دەستگیربكەن كە (17) كیلۆگرام مادەی هۆشبەری جۆراوجۆری پێبو.


ئەوەیخستوەتەڕو، بازرگانەكە بڕی (16) كیلۆگرام ماریوانا و یەك كیلۆگرام ماددەی هۆشبەری جۆراوجۆری دیكەی پێبوە.

 

بەگوێرەی ئاماری ناوەندی ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان و دامەزراوە ئەمنییەکانی عێراق لە ماوەی ساڵەکانی 2022،2023،2024 توانیویانە 40 هەزار کەس دەستگیر بکەن کە پەیوەندیدار بون بە ماددەی هۆشبەرەوە هەروەها تەنها لەم ساڵ و ساڵی ڕابردو 230 تۆڕی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان هەڵوەشێنراونەتەوە.

170 جار خوێندراوەتەوە