وەزیرى ناوخۆى هەرێم
دەڵێت: پرسى موچە لە یاساییەوە بوەتە سیاسیی و چیتر بیانوەکانى بەغداد لەوبارەیەوە
قبوڵکراو نین، لەبارەى ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکانیشەوە دەڵێت: نابێت هاوڵاتییان
زەرەرمەند بن.
هەواڵ:KNNC
رێبەر ئەحمەد، وەزیرى
ناوخۆى هەرێم لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا دەربارەى کردنەوەی تاقیگەیەکى تایبەت
رایگەیاند؛ پرسى نەناردنى موچە لە ئێستادا لە پرسە یاساییەکان دەرچوە و کراوەتە
سیاسیی و بەغداد بڕیارى هەڵە دەدات.
وتیشى: چیتر
بیانوەکانى بەغداد بۆ نەناردنى موچە قبوڵکراو نین و هیوادارین بە زوترین کات موچە
بنێردرێت.
لەبارەى رۆڵى هەرێمى
کوردستانەوە وەزیرى ناوخۆ ئاماژەى بۆ ئەوەکرد کە هەرێم تەواوى داتاکانى رادەستى
بەغداد کردوە و هیچ نەماوەتەو بیکات و بەردوامیش بەرپرسانى هەرێم و بەغداد بۆ چارەسەرى
پرسى موچە لەسەر هێڵن.
لەبارەى بڕیارى دەستبەسەرداگرتنى
ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکانیشەوە رێبەر ئەحمەد وتى: ئەو ئۆتۆمبێلانە مەرجى سەلامەتیان
تێدا نییە و نایاسایین، بەڵام چارەسەرکردنیان دەبێت بەجۆرێک بێت هاوڵاتییان تێیدا
زەرەرمەند نەبن.
621 جار خوێندراوەتەوە