هێزەکانی سوریای دیموکرات لە
پێشڕەویدان و توانیویانە چەندین ناوچە لە دەوروبەری شاری حەلەب کۆنترۆڵ
بکە، لەنێویشیدا وێستگەیەکی سەرچاوەى گرنگی دابینکردنی ئاو بۆ شارەکە.
هەواڵ:KNNC
روانگەی سوریی بۆ مافەکانی
مرۆڤ بڵاویکردەوە: هێزەکانی سوریاى دیموکرات -هەسەدە- دوای روبەڕوبونەوەیان
لەگەڵ گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا، توانیویانە پێشڕەوی بکەن و
دەست بەسەر چەندین ناوچە لەدەوروبەری حەلەبدا بگرن.
ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە
کە جگە لە دەستگرتن بەسەر چەندین ناوچەدا، توانیویانە کۆنترۆڵى وێستگەی ئاوی (
باپیری) بکەن کە سەرچاوەیەکی گرنگی دابینکردنی ئاوی خواردنەوەیە بۆ حەلەب.
ئەوەش هاتوە، هەسەدە دەستی
بەسەر شارۆچکەی خەفسەدا گرتوە و لە هەوڵیشدان بۆ کۆنترۆڵکردنی فڕۆکەخانەی
کوێرسی سەربازی و پاککردنەوەی حەوت گوند لە دەوروبەری پارێزگای
دێرزور کە لەژێر دەسەڵاتی گروپەکانی سەر بەرژێمی سوریاو ئێراندا بون لەوانە
گوندەکانی ساڵحییە، تابیە، خشام و مەرات و موزڵوم و حسێنیە.
924 جار خوێندراوەتەوە