فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا سنوری نێوان عێراق و سوریایان بۆردومان کرد

KNN : Kurdish News Network
01:20 - 04/12/2024
کوردستان
+
-

فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا پێگەی چەکدارانی نزیک لە ئێرانیان لە سنوری نێوان عێراق و سوریا بۆردومان کرد، بەپێی ئامارەکانی روانگەی سورییش زیاتر لە 5 پاسەوانی کۆماریی سوریا لە هێرشەکەدا کوژراون.

 

هەواڵ:KNNC

 

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند: فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا ناوچەکانی جەلائـ و غوبڕە و سەیال و حەسرات و پشتێنەی سەوزی نزیک بنکەی ئەلبوکەمالیان لە سنوری نێوان عێراق و سوریا بۆردومان کردوە، کە چەکدارە شیعییەکانی نزیک لە ئێرانیان تێدایە، بەڵام هیچ زانیارییەک لەبارەی ئاماری کوژراو و بریندارەکان نییە.

 

ئاماژەى بەوەشداوە، لە بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکادا بۆسەر دەوروبەرى فڕۆکەخانەى دێرەزور شەش ئەندامى هێزەکانى گاردى کۆماریی سوریا کوژراون.

 

لەلایەکی دیکەوە فەرماندەی ناوەندی ئەمریکا (سێنکتۆم) رایگەیاند: ژمارەیەک سەکۆی هەڵدانی موشەک زرێپۆش و تانکی تی 64، یان لە نزیک ڕوبارى فوڕات لە سوریا لەناوبردوە.

 

جەختیشکردوەتەوە، لەوەى بەردەوام دەبن لە پاڵپشتیکردنی هاوپەیمانەکانیان بۆ لەناوبردنی داعش، بەڵام هیچ  پەیوەندییەکیان بە ئاڵۆزییەکانی سوریاوە نییە.

157 جار خوێندراوەتەوە