نیوەڕۆی ئەمڕۆ، رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ ژمارەیەک لە ئافرەتانی
بزوتنەوەی کۆبوەوە و رۆڵ و پێگەی ئافرەتان لەناو دامەزراوەکانی گۆڕان و چەند
تەوەرێکی دیکە گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.
هەواڵ:KNNC
پەیامنێری کەی ئێن ئێن
لە سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە، دانا ئەحمەد مەجید رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان،
لە مەكۆی سەرەكی لەگەڵ ژمارەیەک لە ئافرەتانی بزوتنەوەی گۆڕان کۆبووەوە.
ئامانج لە کۆبونەوەکە،
تاوتوێکردنی ناوەڕۆکی پڕۆژە دەستوری ناوخۆیی بزوتنەوەی گۆڕان بو بۆ کۆنفرانس و بە
هەند وەرگرتنی بۆچونی ئافرەتان لەسەر پڕۆژەکە، بەشێوەیەک ڕۆڵ و پێگەی ئافرەتان لەناو
دامەزراوەکانی بزوتنەوەکە دیار و بەرچاو بێت.
رێکخەری گشتی بزوتنەوەی
گۆڕان جەختی کردەوە، کارایی ئافرەتان لەناو گۆڕاندا یەکێکە لە هۆکارەکانی بەهێزبونەوە
و خۆڕێکخستنەوەی بزوتنەوەکە و نوێنەرایەتیکردنێکی راستەقینەی ئافرەتان لەناو پەیکەری
ڕێکخراوەیدا.
122 جار خوێندراوەتەوە