فەرماندەیەكی پاسەوانی سنوری عێراق، رایدەگەیەنێت: سنورە هاوبەشەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ سوریا پارێزراوە و هیچ رێگەیەک نییە بۆ پێشێلکردن.
هەواڵ: (KNNC)
ئەمڕۆ شەممە، لیوا محەمەد عەبدولوەهاب سەعیدی، فەرماندەی هێزە سنورییەکانی عێراق، رایگەیاند: رێوشوێنە ئەمنییەکانی سەر سنوری نێوان عێراق و سوریا پارێزرازوە هەر کەس و لایەنێك بیەوێت سنور ببەزێنێت و زیانی بە وڵاتەكەیان بگەیەنێت هێزە ئەمنییەكانی وەڵامی توندیان دەدەنەوە، بۆیە هیچ رێگەیەک نییە بۆ پێشێلکردن.
ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، سەربازییە عێراقییەكان کاریان کردوە دروستكردنی زنجیرەیەكی تۆركمە لە سەر سنوری نێوان عێراق و سوریا، كە ئەوەش رێگری لە حاڵەتی دزەكردنی بەتەوای بنەبڕ كردوە، هەروەها هێڵی پشتیوانی بەهێز لەلایەن سوپای عێراقەوە ئامادەیە بۆ بەرپەرچ دانەوەی هەر حاڵەتێكی نەخوازراو.
لای خۆشیەوە، محەممەد کازم عەتیە، بەرپرسی پۆلیسی پارێزگای دیالە رایگەیاند: بۆ زیاتر بەهێزكردنی سنوری نێوان عێراق و سوریا لە بەغدادەوە هێزێكی سەربازی زۆر گەیشتوەتەوە سنوری پارێزگاکە.
بەرپرسی پۆلسی پارێزگاكە رونیكردەوە ناردنی هێزی دیكە بۆ پارێزگای دیالە، بەشێکە لە پلانێکی نوێی ئەمنی کە لەلایەن فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانەوە داڕێژراوە، ئەو هێزانەی لە ناوچەكان جێگیرکراون بەشدارن لە کەمکردنەوەی مەترسییەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش.
لای خۆشیەوە كەناڵی ئەلحوڕەی ئەمەریكی لەسەر زاری فەرماندەیەكی عێراقی ئاشكرایكردوە، رەوانە كردنی ئەو هێزانە بۆ پڕکردنەوەی خاڵەلاوازەكانی ناوچەکانی جیاکردنەوەی پارێزگاکانی دیالە و سەلاح الدین و کەرکوکە کە چالاکی پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش تیایدا چڕبوەتەوە.
122 جار خوێندراوەتەوە