كەشناسی سلێمانی
پێشبینییەكانی كەشوهەوای بۆ (24) كاتژمێری داهاتو ئاشكرا دەكات و دەڵێت: پلەکانی
گەرما (1 بۆ 2) پلە بەرز بونەوە بەخۆیانەوە دەبینن.
هەواڵ: (KNNC)
بەڕێوەبەرایەتی
کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بڵاویكردەوە، بەپێی
پێشبینیەكانی كەشناسی سبەینێ هەینی ئاسمانی هەرێمی كوردستان
ساماڵ دەبێت، بەڵام لەناوچە شاخاوییە سنورییەکان دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور.
راشیگەیاندوە: بەراورد بە
پلە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، رۆژی هەینی پلەکانی گەرما (1 بۆ 2) پلە بەرز
بونەوە بەخۆیانەوە دەبینن، خێراى "با" لە نێوان لەسەرخۆ – مامناوەند (10
بۆ 15) کم/ک و ئاڕاستەكەشی لە باکوری خۆرئاواوەیە، هەروەها مەوداى بینین لەنێوان
(8 بۆ 10) كم دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی
کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی ئاماژەی بۆ
ئەوەشكردوە، بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو
بۆ سبەینێ هەینی بەم شێوەیە دەبن:
هەولێر: 11 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 10 پلەى سیلیزى
دهۆک: 9 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 12 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 11 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 11 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 3 پلەى
سیلیزى
سۆران: 8 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 13 پلەى سیلیزى
2039 جار خوێندراوەتەوە