بەڕێوەبەرایەتیی
گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت، پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزم
دەبنەوە و ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی سووکیش هەیە.
بەپێی
پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ دووشەممە (28ی ئەیلولی 2026)، ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور و نیمچەهەور
دەبێت، بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور، هاوکات ئەگەری
بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی سووک هەیە. خێرایی با لە نێوان (10 بۆ 20) کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، بەڵام لە
کاتەکانی دوای نیوەڕۆ بۆ ئێوارە ئەگەری چالاکبوونی هەیە بۆ سەرووی 30 کیلۆمەتر. هەروەها پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ، سێ بۆ چوار پلە نزم
دەبنەوە.
سەبارەت بە
کەشوهەوای سبەینێ سێشەممە، کەشناسیی هەرێم ئاماژەی بەوە کردووە، پلەکانی گەرما
بەشێوەیەکی بەرچاوتر و بە بڕی پێنج بۆ شەش پلەی دیکە نزم دەبنەوە. ئاسمان لە نێوان
پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت و لە کاتەکانی شەودا، بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان،
بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت.
بەپێی خشتەی
پێشبینییەکان، بۆ سبەینێ سێشەممە بەرزترین پلەکانی گەرما لە هەولێر 31،
لە سلێمانی و دهۆک 30، لە هەڵەبجە 32، لە کەرکوک و چەمچەماڵ 31،
وە لە گەرمیان 35 پلەی سیلیزی دەبێت، نزمترین پلەی گەرماش لە
حاجی ئۆمەران تۆماردەکرێت کە 22 پلەی سیلیزییە.
111 جار خوێندراوەتەوە