لە دوەم رۆژى راگەیاندنى ئاگربەستدا سوپاى ئیسرائیل هۆشدارى بە
دانیشتوانى 10 گوندى لوبنان دەدات نەگەڕێنەوە بۆ شوێنى خۆیان و دەڵێت: بگەڕێنەوە
مەترسیی بۆسەر خۆیان دروست دەکەن.
هەواڵ:KNNC
ئەفیخاى ئەدرعى، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل، دانیشتوانی ھەریەک
لە گوندەکانی شەبعا، ھەبارییە، مەرجەعیون، ئارنۆن، یەحمەر، قەنتەرە، شەقەرا، برعشیت،
یاتر و مەنسوری باشوری لوبنان، ئاگادار کردوەتەوە کە تا "کاتێکی نادیار نەگەڕێنەوە
زێدی خۆیان".
ئاماژەی بەوەکردوە کە لەم قۆناغەدا، ھەر کەسێک
لە دانیشتوانی ئەو گوندانە بگەڕێتەوە زێدی خۆی، ئەوا مەترسی بۆ سەر خۆی دروست دەکەن.
ئەم ئاگادارییەى سوپاى ئیسرائیل لەکاتێکدایە، رێککەوتنی
ئاگربەست رۆژی 26ـى ئەم مانگە لەنێوان حزبوڵڵای لوبنان و ئیسرائیل راگەیاندرا، دوێنێ
چوارشەممە چوە بواری جێبەجێ کردنەوە و لەگەڵ راگەیاندنى ئاگربەستیش ئاوارە
لوبنانییەکان دەستیان بە گوڕانەوە بۆ ناوچەکانیان کردوە.
رۆژی 23ی مانگی تشرینی یەکەمی رابردو، سوپای ئیسرائیل
دەستی بە ئەنجامدانی ھێرشی چڕی ئاسمانی بۆ سەر لوبنان کرد کە بەھۆیەوە یەک ملیۆن و
400 ھەزار کەس ئاوارەبون.
186 جار خوێندراوەتەوە