دادگاى لێکۆڵینەوەى
ناوەندى سەربە دادگاى تێهەڵچونەوەى بەغداد رایگەیاند؛ لەسەرەتاى ئەمساڵەوە تا
ناوەڕاستى مانگى رابردو زیاتر لە یەک تۆن ماددەى هۆشبەر دەستیان بەسەرداگیراوە و
75 سزاى سێدارەش بۆ بازرگانانى ماددەى هۆشبەر دەرچوە.
هەواڵ:KNNC
لەوبارەیەوە وەلید
ئیبراهیم، دادوەرى دادگاى لێکۆڵینەوەى ناوەندى رایگەیاندوە: لەسەرەتاى ئەمساڵەوە
تا ناوەڕاستى مانگى رابردو سەدان کیلۆ ماددەى هۆشبەر لە عێراق و هەرێمى کوردستان بە
هەماهەنگى بەشى لێکۆڵینەوەى دادگاکەیان و وەزارەتى ناوخۆى عێراق دەستیان
بەسەداگیراوە.
ئەوەشى ئاشکرا کردوە
کە لەو ماوەیەدا 75 سزاى سێدارە دەرکراوە کە 6 سزایان بۆ کەسانى بیانى بوە، 20
سزاى زیندانى هەتاهەتاییش دەرچوە.
لەماوەى کەمتر لە 10
مانگدا، توانراوە دەست بەسەر تۆنێک ماددەى هۆشبەردا بگیرێت لە پارێزگاکانى عێراق و
هەرێمى کوردستان کە زیاتر لە 229 کیلۆگرامیان لە جۆرى کریستاڵ و زیاتر لە 843
کیلۆگرامیان لە جۆرى کەپتاگۆن و زیاتر لە 51 کیلۆگرامیش حەشیش و 100 گرامیش
کارتێکەرە عەقڵییەکان بون.
274 جار خوێندراوەتەوە