وردەکاریی پرسی هاوتاکردنى موچەى خانەنشینانى هەرێم لە دەرەوەى یاسا یەکگرتوەکەى عێراق

KNN : Kurdish News Network
11:12 - 27/11/2024
کوردستان
+
-

بەهۆى ئەوەى هاوتاکردنى موچەى خانەنشینانى هەرێم بە یاساى خانەنشینى یەکگرتوى عێراق ئەنجام نەدراوە، زیانێکى زۆر بەر خانەنشینانى هەرێم کەوتوە، پرسى هاوتاکردنى موچەى خانەنشینانى سەربازیش بەهۆى بونى گەندەڵى و کێشەیەکى زۆرەوە بۆ کاتێکى نادیار دواخراوە.



هەواڵ:KNNC


لە موچەى مانگى 7ـى ئەمساڵەوە، خانەنشینانى هەرێمى کوردستان موچەکانیان هاوتاى عێراق کراوە، بەڵام ئەم کارە بە یاساى خانەنشینى یەکگرتوى ساڵى 2014ـى عێراق نەکراوە و ئەو یاسایەى لە هەرێمى کوردستان کارى پێدەکرێت جیاوازییەکى زۆرى هەیە.

 

ئەو جیاوازییانەى لە یاساى خانەنشینى عێراق و هەرێمى کوردستان هەیە زۆرن، لە عێراق تەمەنى خانەنشینى 60 ساڵە لە بەرامبەردا لە هەرێمى کوردستان تەمەنى خانەنشینبون 63 ساڵە و لەکاتى خانەنشین بونیشدا هاوڵاتییان لە هەرێمى کوردساتن بە موچەى بنەڕەتى شەش مانگ خانەنشین دەبن، لەکاتێکدا لە عێراق بە موچەى ساڵێک و کۆى گشتى دەرماڵە و شایستەکانى دیکەوە خانەنشین دەبن.

 

هەر بەپێی ئەو یاسا یەکگرتوەى لە عێراق کارى پێدەکرێت و لە ساڵى 2019 هەموار کراوەتەوە، لە عێراق هەر خانەنشینێک ماوەى خزمەتى لە 10 ساڵ کەمتر بێت مەقتوعەیەکى بۆ دەبڕدرێتەوە و پارەکەش بەپێی زیادبونى ساڵەکانى خزمەتى زیاد دەکەن، بەڵام لە هەرێمى کوردستان هەرکەسێک بۆ خانەنشینبون 15 ساڵ خزمەتى پێویستە.

 

لەبارەى هاوتاکردنى موچەى خانەنشینانى سەبازییەوە کەى ئێن ئێن زانیویەتى کە بەهۆى ئەو گەندەڵی و کێشانەى لە لیستى خانەنشینانى سەربازیدا هەیە، وەزارەتى دارایی و وەزارەتى پێشمەرگە ناگەنە رێککەوتنن هەربۆیە پرسى خانەنشینى سەربازى بۆ ماوەیەکى نادیار هەڵگیراوە.

سلێمانى/ بڕیار نامیق

1354 جار خوێندراوەتەوە