کەتیبەکانى حیزبوڵاى
عێراق، سەربارى راگەیاندى ئاگربەست لە لوبنان ئاشکرایدەکەن کە هێرشەکانیان دژى
ئیسرائیل بەردەوام دەبێت.
هەواڵ:KNNC
کەتیبەکانى حیزبوڵاى
عێراق لە بەیاننامەیەکدا دەڵێن: بڕیارى ئاگربەست لەنێوان لوبنان و ئیسرائیل
روینەدەدا ئەگەر خۆڕاگریی حیزبوڵا و کەم توانایی ئیسرائیل نەبوایە، بۆیە ئەم
بڕیارە بە تەواوەتى لوبنانییە.
ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە
کە ئەمەریکا هاوبەشى تاوانەکانى ئیسرائیلە لە کوشتن و ئاوارەکردن و هەڕەشەکردن و
پێویستە زو بێت یان درەنگ باجەکەى بدات.
لە بەیاننامەکەى
کەتیبەکانى حیزبوڵاى عێراق ئەوەش هاتوە کە پشودانکى میحوەرێکى بەرگریان کاریگەریی
لەسەر یەکڕیزیی ئەوان نابێت، بەڵکو لایەنى دیکە دێتە پاڵیان بۆ روبەڕبونەوەى
دوژمنەکانیان.
جەختیشکراوەتەوە کە
هەڵوێستى ئەوان لە دۆسیەى فەڵەستین نەگۆڕە و ئەوان کەسەکانیان لە فەڵەستین بەتەنها
جێناهێڵن و گوێ نادەن بەو هەڕەشانەى روبەڕویان دەبێتەوە.
ئێوارەى رابردو، جۆ
بایدن، سەرۆکى ئەمەریکا گەیشتنى هەریەک لە ئیسرائیل و حیزبوڵاى بە ئاگربەست
راگەیاند و ئاشکرایکد کە ئاگربەستەکە وادەکەى 60 رۆژە و ئامانجیشیانە بیکەنە ئاگربەستێکى هەمیشەیی و
هەڕەشەى لە حیزبوڵاش کرد بەوەى رێگە نادەن جارێکى دیکە ببنە هەڕەشە بۆسەر ئیسرائیل.
238 جار خوێندراوەتەوە