پۆلیسی فیدڕاڵی هەوڵی فرۆشتنی منداڵێک لەلایەن
دایکییەوە لە بەغداد پوچەڵ کردەوە و پێنج ژنیش بە تۆمەتى تێوەگلان لە دۆسیەکە دەستگیر کراون.
هەواڵ:KNNC
پۆلیسی فیدڕاڵی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: ئێوارەی
رۆژی یەکشەممە لە ناوچەی کەڕادە لە بەغداد، هەوڵی فرۆشتنی منداڵێکیان پوچەڵکردەوە
و لەسەر ئەو دۆسیەیەش پێنج ژنیان دەستگیرکردوە.
هەر لە بەیاننامەکەدا هاتوە: هێزەکانیان لەسەر بنەماى زانیارى
ورد و لە ئۆپەراسیۆنێکدا و دواى چاودێرى کردنى جموجۆڵەکانیان، توانیویانە
ئەو پێنج ژنە دەستگیر بکەن کە هەوڵى فرۆشتنى منداڵکیان داوە لەڕێگەى دایکییەوە.
بەپێى ئەو زانیارییانەى لە زارى سەرچاوەیەکی
ئەمنییەوە بڵاوکراوەتەوە، دایکى ئەو منداڵە بەهاوکارى ئەو ژنانە ویستویەتى منداڵەکەى
بەبڕى 80 هەزار دۆلارى ئەمەریکى بفرۆشێت، بەڵام هێزە ئەمنییەکان هەوڵەکەیان
پوچەڵ کردوەتەوە.
164 جار خوێندراوەتەوە