سوپای روسیا دەستیان بەسەر شارۆچكەیەكی نوێی دۆنێتسکی ئۆکرانیادا
گرتوە و وەزیری بەرگری ئەو وڵاتەش دەڵێت: هێزەکانی
مۆسکۆ بەخێرایی پێشڕەوی دەکەن.
هەواڵ: (KNNC)
لەراپۆرتی هەفتانەی خۆیدا، وەزارەتی بەرگری روسیا بڵاویكردەوە؛ یەکەکانی
گروپی ناوەند لە هێزەكانی سوپای توانیویانە شارۆچکەی نۆڤۆدمیتریڤکا كە نزیکەی (12)
کیلۆمەتر لە باکوری کۆراخۆڤیێ لە دۆنێتسک لە رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا دورە، کۆنترۆڵ بكەن.
ئەوەشیخستوەتەڕو، یەکەكانی گروپی ناوەند لە هێزەكانی روسیا لە بەرگریی
كردن بەدەوامن و بەردەوامیشن لە پێشڕەویكردن، لەو چوارچێوەیەشدا توانیویانە هەر
پێنج شارۆچکەی لینینسکی، نۆڤۆئالێکسیڤکا، نۆڤۆسێلدۆڤکا، ئیلینکا و نۆڤۆدمیترۆڤکا،
لە ناوچەی دۆنێتسک كۆنترۆڵ بكەن.
وەزارەتی بەرگری روسیا رونیكردوەتەوە، سوپای روسیا ناوچە ستراتیژییەكانی هێزە چەکدارەکانی
ئۆکرانیایان بە ئامانج گرتوە، لەگەڵ كوشتی زیاتر لە (530) سەرباز زیانێكی گەورەیان
پێگەیاندون.
لای خۆشیەوە، لە سەردانێكدا بۆ بەرەكانی جەنگ، ئەندرێی بیلۆسۆڤ،
وەزیری بەرگری روسیا رایگەیاندوە: سوپای روسیا سەركەوتنی گەورەیان بەدەستهێناوە و
توانیویانە پێشڕەویەكانیان خێراتر بكەن.
دوای هەزار رۆژ لە جەنگی نێوان روسیا و ئۆكرانیا، تا ئێستا هێزەکانی
روسیا كەمتر لە (20%)ـی روبەری ئۆكرانیایان كۆنترۆڵ كردوە، بەڵام لە دو مانگی
رابردودا لە شارۆچکەی لۆجستیکی کوبیانسک لە ناوچەی خارکیڤ لە باکوری رۆژهەڵات پێشڕەویی
زیاتریان کردوە.
1377 جار خوێندراوەتەوە