رۆناڵدۆی دیاردە چاوی
لەوەیە شوێنی رۆدریگێز لە پۆستی سەرۆكایەتی یەكێتیی تۆپی پێی بەرازیل بگرێتەوە.
وەزش:KNNC
بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی
سپۆرتی كەتەلۆنی رۆناڵدۆ نازاریۆ دا لیما، ئامانجی ئەوەیە لە دوای مۆندیالی 2026 هەڵبژاردنی
سەرۆكایەتی یەكێتیی تۆپی پێی بەرازیل بباتەوە و لەو پۆستەدا خزمەتی تۆپی پێی وڵاتەكەی
بكات.
سپۆرت بڵاویكردۆتەوە،
پلانی سەرەتای رۆناڵدۆ ئەوەیە پشكەكانی لە یانەی ڤایادۆلید بفرۆشێت تاكو بۆ سەرۆكایەتی
تۆپی پێی بەرازیل خۆی یەكلایی بكاتەوە.
پلانی دوەمیشی ئەوەیە
پێپ گواردیۆلا بكات بە راهێنەری سەماكارانی سامبا لە دوای مۆندیالی 2026ەوە.
لە هەواڵی رۆژنامەكەدا
باس لەوە كراوە كە گواردیۆلا خواستی گرتنەدەستی ئەركی راهێنەرایەتی بەرازیلی هەیە و
بە هۆكاری ئەوەشی گرێبەستەكەی لەگەڵ مانچستەرسیتی تاكو كۆتایی ئەم وەرزەیە، هەربۆیە
ساڵێكی پشوی لەبەردەستدا دەبێت پێش جێبەجێكردنی پلانەكەی رۆناڵدۆ.
گواردیۆلا و رۆناڵدۆ لە
وەرزی 1996 بۆ 1997 بەیەكەوە لە بارسێلۆنا یاریان كردوە لەو كاتەی بۆبی رۆبسۆن راهێنەری
ئەو یانەیە بو
107 جار خوێندراوەتەوە