حكومەتی هەرێم نۆ رۆژ پشوی راگەیاند

KNN : Kurdish News Network
06:45 - 14/11/2024
کوردستان
+
-

بەهۆی ئەنجامدانی سەرژمێری گشتییەوە لە عێراق، حكومەتی هەرێم بۆ دانیشتوانی ناوچەکانی ماددەی (140) نۆ رۆژ پشو راگەیاند و لەنوسراوێكیشدا داوا لە دامەزراوەكانی كەرتی تایبەت دەكات لەهەمان ماوەدا و بۆ بەشداریكردن لە پرۆسەكەدا ئاسانكاری بۆ كارمەندەكانیان بكەن.



هەواڵ: (KNNC)


لەنوسراوێكی پەلەدا، حكومەتی هەرێمی كوردستان كە ئاڕاستەی سەرجەم وەزارەت و دەستە و فەرمانگە و دامودەزگاكانی نەبەستراوە بە وەزارەت كردوەو هاتوە: بەمەیەستی ئاسانكاری بۆ پڕۆسەی سەرژمێری لە رۆژانی (15بۆ 23/11 /2024) فەرمانبەرانی ڕاژەی شارستانی و سەربازیی، هەروەها بۆ قوتابییانی سەرجەم قۆناغەکانی خوێندن کە دانیشتوانی ناووچەکانی ماددەی (140) پشوی دەبێت.

 

حكومەتی هەرێم ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، رێكحراوەكان، كۆمپانیاكان و دامەزراوەكانی كەرتی تایبەت كارئاسانی بكەن بۆ مارمەندەكانیان كە خەڵكی ناوچەكانی ماددەی (140)ـی دەستورن بۆ ئامادەبون لەهەمان ماوە تا بتوانن بەشداربن لە پڕۆسەی سەرژمێری گشتیدا.

 

 

3523 جار خوێندراوەتەوە