لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی
حکومەتدا، نەتەنیاهۆ بۆ یەکەمجار دانی بە بەرپرسیارێتی ئۆپەراسیۆنەکانی
تەقاندنەوەی پەیجەرەکان و کوشتنی حەسەن نەسروڵا دا ناوە؛ جەختی کردوەتەوە بە
بریاری خۆی ئەنجامدراون.
هەواڵ: KNNC
ئەمڕۆ یەکشەممە،
لە کۆبونەوەی ئاسایی هەفتانەی حکومەتەکەیدا، بنیامین نەتەنیاهۆ ڕایگەیاندوە، کە ئۆپەراسیۆنی
تەقینەوەی پەیجەر و ئامێرە بێ وایەرەکانی گروپی حزبوڵای لوبنان سەرەڕای دژایەتی
"بەرپرسانی باڵای ئەمنی وڵاتەکەی" ئەنجامدراوە.
ئەم قسانەی نەتەنیاهۆ دوای نزیکەی دو مانگ، لە بێدەنگی دێت لەبارەی روداوەکەوە و رایگەیاندوە کە بە
بڕیاری ڕاستەوخۆی خودی خۆی و بە بێ گەڕانەوە بۆ بەرپرسە ئەمنییەکانی وڵاتەکەی، ئۆپراسیۆنەکان بەڕێوەچون.
سەرۆکی ئیسرائیل
لەبارەی ئۆپراسیۆنەکانی دیکەوە، وتویەتی هەریەک لە تیرۆرکردنی حەسەن نەسروڵڵا و چونە ناو شاری ڕەفەح بە هەمانشێوەی تەقینەوەی پەیجەرەکان، خۆی بڕیاردەری سەرەکی بوە، سەرەڕای دژایەتیی کردنی
لەلایەن، بەرپرسانی باڵای دامودەزگا ئەمنییەکان و بەشێک لە وەزیرانی حکومەتەکەیەوە.
رۆژی سێشەمە 15ی 9، بە نزیکەیی کاتژمێر (3:30) دوانیوەڕۆ، لە روداوێکی دەگمەن و
پێشهاتێکی نوێدا زنجیرەیەک تەقینەوە لە پەیجەرەکانی حیزبوڵای لوبنان رویداو و
بەهۆیەوە دەیان کەس کوژران و زیاتر لە دو هەزاری تریش بریندار بون، روداوەکە هەر
زو کاردانەوەی ناوخۆی، هەرێمی و نێودەوڵەتیشی لێکەوتەوە و گەرجێ راستەوخۆ ئیسرائیل تۆمەتبار کرا، بەڵام ئیسرائیل بە هیچ جۆرێک
راستەوخۆ دانی بەوەدا نەنا کە ئەو لە پشت روداوەکەوەیە.
254 جار خوێندراوەتەوە