لەلایەن دەزگاى ئاسایشى هەرێمەوە ئەو تۆمەتبارە
دەستگیرکرا کە شەوى رابردو لە شارى کۆیە هەڵیکوتایەسەر ماڵى باپیرى و لە
دەستڕێژێکى گولـلەدا کوشتى.
هەواڵ:KNNC
دەزگاى ئاسایشى هەرێم رایگەیاند؛ دوای ئەوەی شەوی
رابردو لە گەڕەکی زانست لە قەزای کۆیە، بەهۆکاری بونی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی هاوڵاتی
( ص، ع، أ ) لە روداوێکی تەقەکردن گیانی لەدەستدا دەستبەجێ ئاسایشى رۆژهەڵاتى هەولێر گەیشتونەتە شوێنى روداوەکە و لێکۆڵینەوەکانیان
دەستپێکردوە.
ئاماژە بۆ ئەوەکراوە کە لەماوەیەکى کەمدا
توانیویانە تۆمەتبارى روداوەکە کە تەمەنى 22 ساڵە دەستگیر بکەن و لە ئێستادا
پەراوى لێکۆڵینەوە لە دادگاى کۆیە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیدا بەردەوامە.
شەوى رابردو، بەهۆى کێشەى کۆمەڵایەتییەوە
هاوڵاتییەک هەڵیکوتایەسەر ماڵى باپیرى و لە دەستڕێژێکى گولـلەدا کوشتى و یەکێکى
دیکەیشى بریندار کرد، هەر بەهۆى تەقەکردنەکانەوە تەقینى غاز لە ماڵەکەدا رویدا و
جگە لە زیانە گیانییەکان بەشێکى ماڵەکەش سوتا.
لەلایەکى دیکەوە پەیامنێرى کەى ئێن ئێن
رایگەیاند؛ کەمێک لەمەوبەر لەسەر کێشەى زەوى و زار لە گەڕەکى کەکۆن لە قەزاى کۆیە
گەنجێکى 20 ساڵ هەڵیکوتاوەتەسەر ماڵى خاڵى و تەقەى لێکردون.
وتیشى: روداوەکە هیچ زیانێکى گیانى
لێنەکەوتوەتەوە.
کۆیە/ دەریا ئەحمەد
743 جار خوێندراوەتەوە