کۆمپانیای دانەغاز ڕایگەیاند: بە ڕێژەی
3% بەرهەمیان لە کێڵگە غازییەکانی هەرێمی کوردستان زیادی کردوە، دەشڵێت: بەراورد
بە نۆ مانگی ساڵی ڕابردو، قازانجیان بە ڕێژەی 11% کەمی کردوە.
ئابورى:KNNC
کۆمپانیای دانەغاز لە راگەیەنراوێکدا وردەکاریی
لەبارەى بەرهەمی ئەمساڵیان بڵاوکردەوە و دەڵێت: لەمساڵدا بە ڕێژەی
3% بەرهەمی غازیان زیادی کردوە و بەرهەمهێنانی نەوتیشیان بۆ 38 هەزار
و 200 بەرمیلی رۆژانە زیاد کردوە.
رونیشی کردوەتەوە: زیادکردنی بەرهەمی نەوتی رۆژانە،
پەیوەندیی بە بەرزبونەوەی خواستە لەسەر بەکارهێنانی غاز لە هەرێمی کوردستان.
ئاماژەی بەوەش کردوە: بەراورد بە نۆ مانگی ساڵى
رابردو، قازانجیان بە ڕێژەی 11% کەمبوەتەوە، بەجۆرێك قازانجیان بۆ 112 ملیۆن
دۆلار دابەزیوە و ساڵى رابردو 126 ملیۆن دۆلار بوە.
باسی لەوەش کردوە: پلانیان هەیە لەگەڵ کۆمپانیای
پێرڵ پیتڕۆڵیۆم دەست بکەن بە دروستکردنی کێڵگەیەکی دیکەی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر لە
سنوری قەزای چەمچەماڵ.
هەفتەى رابردو، عێراق بریارى بەرزکردنەوەى تێچوى
بەرهەمهێنانى نەوتى لە هەرێم کوردستان-دا، بە جۆرێک تێچوى بەرهەمهێنانى یەک
بەرمیل نەوتى لە شەش دۆلارەوە بۆ 16 دۆلار بەرزکردەوە و
دەنگۆى ئەوەش هەیە بەم نزیکانە، ئەنجومەنى نوێنەرانى عیراق هەناردەکردنەوەی نەوتی
هەرێمی کوردستان تاوتوێ بکات.
140 جار خوێندراوەتەوە