بۆ ماوەی هەشت کاتژمێر کارەبای نیشتمانی لە قەزای قوشتەپە و دەوروبەری دەبڕدرێت

KNN : Kurdish News Network
07:15 - 24/09/2026
کوردستان
+
-

قائیمقامیەتی قەزای قوشتەپە ڕایگەیاند، بەیانی ڕۆژی هەینی بەهۆی کارکردن لە پڕۆژەی دەروازەی قوشتەپە و گواستنەوەی تاوەرێکی کارەبا، بۆ ماوەی هەشت کاتژمێر کارەبای نیشتمانی لە تەواوی قەزاکە و دەوروبەری دەکوژێتەوە و داواش لە هاووڵاتییان دەکات یەدەگی پێویستی ئاو گلبدەنەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا قائیمقامیەتی قەزای قوشتەپە ئاماژەی بەوە کردووە، بەهۆی ئەنجامدانی کارەکانی گواستنەوەی تاوەری کارەبای گردمەلا لەسەر جووتسایدی (کەرکووک - هەولێر) و بەردەوامیی کارکردن لە پڕۆژەی دەروازەی قوشتەپە، لە کاتژمێر ٦:٠٠ی بەیانیی ڕۆژی هەینییەوە تاوەکو ٣:٠٠ی پاشنیوەڕۆ، کارەبای گشتی بەتەواوی دەکوژێتەوە.

 

ڕوونیشیکردووەتەوە، ئەم بڕانەی کارەبا دەبێتە هۆی وەستانی سەرجەم سێکتەرەکان لە سنوورەکەدا، بەتایبەتی پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە و تۆڕی کارەبای گشتی. هەر بۆیە لەپێناو دروستنەبوونی ئاستەنگ و تووشنەبوون بە بێئاوی، داوا لە دانیشتووانی ناوچەکە دەکات پێشوەختە ئاوی پێویست پاشەکەوت بکەن تا کاتی تەواوبوونی کارەکان و ئاساییبوونەوەی دۆخەکە.

214 جار خوێندراوەتەوە