ئەنجومەنی نوێنەران: وەرزی یاسادانان بۆ ماوەی یەك مانگ درێژ دەكرێتەوە

KNN : Kurdish News Network
04:39 - 07/11/2024
عێراق
+
-

لەسەر داوای هاوپەیمانی دەوڵەت ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وەرزی یاسادانانی بۆ ماوەی (30) رۆژ درێژكردەوە.

 

هەواڵ: (KNNC)

 

بەشی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویكردەوە: سەرۆکایەتی ئەنجومەن بڕیاریداوە كە وەرزی یاسادانان بۆ ماوەی یەك مانگ درێژبکرێتەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، درێژكردنەوەی وەرزی یاسا دانان (9/11)ـوە دەستپێدەكات.

 

دوێنێ چوارشەممە، هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت داوای درێژکردنەوەی خولی دوەمی وەرزی یاسادانانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی کرد، هەروەها پشتیوانی هەنگاوی هەموارکردنەوەی یەکێک لە مادەکانی بودجەی گشتی فیدراڵی کرد کە پەیوەندی بەنەوتەوە هەیە.

166 جار خوێندراوەتەوە