بەهۆی کارەکانی
لە بواری "داماڵینی جیهان لە چەکی ئەتۆمیی" خەڵاتی نۆبڵی 2024
لە بواری ئاشتیی بەخشرایە ڕێکخراوی ژاپۆنی، نیهۆن هیدانکیۆ.
هەمەڕەنگ:KNNC
لە کۆنگرەیەکی
ڕۆژنامەوانییدا کە لە پەیمانگای نۆبڵی نەرویجی لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج
بەڕێوەچو، ناوی ئەو کەسە ئاشکرا کرا کە بە شایستە دانراوە بۆ
وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ٢٠٢٤ لە بواری ئاشتییدا.
لیژنەی دابەشکردنی خەڵاتەکانی نۆبڵ رایگەیاند، ئەو رێکخراوە کە بە "هیباکوشا" ناسراوە و لەلایەن ڕزگاربوانی
هێرشە ئەتۆمییەکانی هێرۆشیما و ناگازاکی دامەزراوە، بەهۆی کار و
هەوڵەکانی بۆ گەیشتن بە جیهانێکی داماڵدراو لە چەکی ئەتۆمی
و جارێکی دیکە چەکی ئەتۆمی بەکارنەهێندرێتەوە، بە شایستەی وەرگرتنی
ئەم خەڵاتە دانراوە.
470 جار خوێندراوەتەوە