پسپۆرێکی نەخۆشیەکانی چاو ئاشکرای دەکات، ساڵانە لە جیهاندا نزیکەی 600 هەزار کەس
دوچاری لەدەستدانی بینایی چاوەکانیان دەبنەوە، لە نێوانیاندا منداڵانی خوار تەمەن
سێ ساڵ ئەگەری توشبونیان بەم حاڵەتە زیاترە.
تەندروستی: KNNC
ئۆلگا ئۆلانکیا پسپۆری
نەخۆشیەکانی چاو رایگەیاند، ساڵانە بە نزیکەی 600 هەزار کەس لە جیهاندا بەهۆی
نەخۆشی گلوکۆما-وە دوچاری لەدەستدانی بینایی چاوەکانیان دەبنەوە.
رونیشکردەوە، لە حاڵەتی
توشبون بە گلوکۆما، فشاری ناو چاو زیاد دەکات ئەمەش دەبێتە هۆی گۆڕانکاری لە تۆڕی
چاودا کە دواتر دەبێتە هۆی تێکچونی دەمارەکان و تیژی بینین کەم دەبێتەوە دەبێتە
هۆی کوێربون، ئەم گۆڕانکارییەش لە هەردوچاودا رودەدات.
دەشڵێت: ''ئەم جۆرە نەخۆشییە
بەبێ ئەوەی کەسی توشبو هەستی پێبکات دروست دەبێت و زۆربەیان نازانن کە پێویستیان بە
چارەسەرە''.
ئەم پسپۆرە هۆشداری دەدات لەوەی،
گلوکۆما توشی منداڵی بچوک دەبێتەوە لە نێوانیشیاندا منداڵانی خوار تەمەن سێ ساڵان،
یاخود بەهۆی زگماکی یانیش بەهۆی لەدایک بونی پێش وەختەوە دروست دەبێت.
119 جار خوێندراوەتەوە