كریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی
و ئەستێرەی یەكەمی یانەی نەسڕ لەگەڵ یانەكەی گەشتی بەغداد ناكات.
وەرزش:KNNC
بڕیارە ئێوارەی دووشەممە
و لەیاریەكی خولی بژاردەی یانە پاڵەوانەكانی ئاسیا ،یانەی شوڕتەی عێراقی لەسەر یاریگای
مەدینەی نێودەوڵەتی میوانداری یانەی نەسڕی سعودی بكات.
شەقامی وەرزشی عێراقی
تێڕوانینێكی جیاوازیان بۆ ئەو یارییە هەبو ، بەهۆی بونی ئەستێرەیەكی ناوداری وەك
كریستیانۆ رۆناڵدۆ و لەتەواوی شارەكانی عێراقەوە هەوڵی بەدەستهێنانی بلیتی ئەو یاریە
دەدرا و سەدان كەسیش بەنرخی گرانبەها و لەبازاڕی رەشدا بلیتی یاریەكەیان كڕی.
بەڵام بەشێوەیەكی چاوەڕوان
نەكراو پێش گەشتی یانەی نەسڕ بۆ عێراق ، یانەی سعودیەكە بڵاویكردەوە كریستیانۆ بەهۆی
نەخۆشییەوە ناتوانێت لەگەڵ تیمەكەیدا گەشتی بەغداد بكات و ئامادەی یاری یانەكەیان
بەرامبەر یانەی شوڕتە نابێت.
104 جار خوێندراوەتەوە