الشرق الاوسط: مالیکی داوای لە سودانی کردوە بەرلەوەی ناچار بکرێت دەستلەکاربکێشێتەوە

KNN : Kurdish News Network
09:29 - 09/09/2024
عێراق
+
-

رۆژنامەی الشرق الاوسط بڵاویکردوتەوە، نوری مالیکی داوای لە محەمەد شیاع سودانی کردوە بەر لەوەی ناچاربکرێت خۆی دەستلەکارکێشانەوە پێشکەشبکات، سودانیش رەتیکردوەتەوە و ئامادەیی بۆ روبەڕوبونەوە دەربڕیوە.

 

هەواڵ:KNNC

 

لە راپۆرتێکی رۆژنامەی الشرق الاوسط-دا هاتوە، سەرکردەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی پەت لەسەر محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق توندتر دەکەنەوە و داوای دەستلەکارکێشانەوەی لێدەکەن.

 

رۆژنامەکە، لەزاری سەرچاوەکانییەوە وردەكاری بەڕێوەچونی كۆبونەوەكەی چوارچێوەی هەماهەنگی بڵاوکردوەتەوە،  كە رۆژی (26) ئابی رابردو بەڕێوەچوە، لە كۆبونەوەكەدا كۆنوسی لێكۆڵینەوەی یاسایی، لەبارەی تۆڕە سیخوڕییەكەی نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق خراوەتەڕو، كە بە پێشنیازێكی قورسی نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بۆ محەمەد شیاع سودانی كۆتایهاتوە ، بەوەی دەست لەكاربكێشێتەوە، لەبەرامبەر ئەوەی حكومەتەكەی ناچار بە دەستلەكاركێشانەوە نەكرێت.

 

سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە كۆبونەوەكەدا، گوێیان لە تۆماری دەنگی چەند كەسێك گرتووە، قسەیان لەبارەی كارو ئاڕاستەكردنیان كردوە لەلایەن باڵاترین لایەنی حكومییەوە، بۆ چاودێریكردنی سیاسی و بەرپرسە عێراقییەكان.

 

بەپێی سەرچاوەکان، لە کۆبونەوەکەدا نوێنەرێکی ئەنجومەنی دادوەری عێراق ئامادەیی هەبوە و ئەو فایلە دەنگییەی گوێی لێگیراوە "بۆتە واقیع و ڕەهەندی مەترسیداری هەیە".

 

الشرق الاوسط، دەڵێت: "دانپێدانانەکان بریتی بوون لە  بە ئامانجگرتنی ژمارەیەکی زۆر لە سیاسەتمەداران، دیارترینیان قەیس خەزعەلی و مالیکی-یە".

 

مالیكی لە كۆبونەوەكەدا، مەرجی بۆ سودانی داناوە، لەبارەی دەستلەكارنەكێشانەوەی حكومەتەكەی بەهۆی ئەو "ئابڕوبەرییەوە"، لەبەرامبەردا سودانی رەتیكردووەتەوە بچێتە ژێر فشارەكان و، رایگەیاندووە: هێزی تەواوی هەیە بۆ روبەڕِوبونەوەی ئەو جەنگەی لەدژی دەستیپێکردوە.

1611 جار خوێندراوەتەوە