کەمێک پێش ئێستا لەسەر
رێگەی دوکان – خەلەکان ئۆتۆمبێلێک کرایە ئامانج و چەند کەسێک گیانیان لەدەستدا.
هەواڵ:KNNC
بەڕێوەبەری تەندروستی
شەهید سەباح بە کەی ئێن ئێن-ی راگەیاند، کاتژمێر (1:30) خولەکی نیوەڕۆی ئەمڕۆ
لەسەر رێگەی دوکان – خەلەکان ئۆتۆمبێلێک بە ئامانج گیراو و سێ کەس لە نێو
ئۆتۆمبێلەکەدا بون.
وتیشی: ئەو سێ کەسەی
لە نێو ئۆتۆمبێلەکەدا بون گیانیان لەدەستداوە.
بەوتەی بەڕێوەبەری
تەندروستی ناحیەی خەلەکان بەهۆی ئەوەی جەستەی ئەو کەسانە بەتەواوی سوتاوە تا ئێستا
ناسنامەیان دیار نییە و نەتوانراوە بناسرێنەوە.
هاوکات، کامەران عەبدوڵا بەڕێوبەری ناحیەی خەلەکان بە کەی ئێن ئێنی راگەیاند،
ئۆتۆمبێلەکە لە نێوان گوندی مێرگە پاشا و خەلەکان بە ئامانج گیراوە و ئەو سێ کەسەی
گیانیان لەدەستداوە پیاو بون.
بڕیار نامیق
شادییە ئەحمەد
دەریا ئەحمەد
231 جار خوێندراوەتەوە