لەسەر
هێرش و لەشكركێشییەكانی توركیا بۆ سەر هەرێم، ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
رەخنە لە وەزارەتی دەرەوەی عیراق و حكومەتی هەرێم دەگرێت و دەڵێت: لەلایەن
دەسەڵاتدارانی هەرێمەوە ئاسانكارییان بۆ كراوە.
هەواڵ: (KNNC)
موختار موسەوی
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: بۆ ئەنجامدانی لەشكركێشییەكانی،
توركیا لەلایەن هەرێمی كوردستانەوە ئاسانكاری بۆ كراوە، ئێستاش دەسەڵاتدارانی وەزارەتی
دەرەوەی عێراق و هەرێم لە ئاستی بەرپرسیارێتیدا نین و ناتوانن وەڵامی هێرش و
لەشكركێشییەكانی ئەو وڵاتە بدەنەوە.
وتیشی:
بۆ رێگری كردن و بەپەرچدانەوەی هێرش و لەشكركێشییەكانی توركیا، هیچ جموجۆڵێکی سەربازی
لەلایەن پێشمەرگەوە نەكراوە، بۆیە دەبێت ئیرادەیەکی راستەقینە هەبێت بۆ رێگریکردن
لە هەر پێشێلکارییەک كە دەكرێتە سەرخاكی عێراق.
ئەندامەكەی
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوای كرد كە، پێداچونەوە و بەڕێککەوتنە ئەمنییەکەی نێوان
عێراق و تورکیادا بكرێت، دەبێت حكومەت سیاسەتی نوێ بەرامبەر بە توركیا بگرێتەبەر و
لەوە زیاتر سیاسیەتی لاوازی بەرامبەر بەتوركیا جێبەجێ نەكات.
ئەندامەكەی
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، پێویستە پێویستە تورکیا لە ناوخۆی
عێراقدا، بە کارەکانیدا بچێتەوە، چونکە لە
هێرشەكان و لەشكر كێشییەكانی بۆ سەرخاكی عێراق، سوپاكەی زۆر دور کەوتوەتەو كە بەشێوەیەكی
بەردەوام لە سنوری نێوان عێراق – توركیا ئەنجامی دەدات.
92 جار خوێندراوەتەوە