دادگاكانی عێراق
سزای (300) بازرگانی ماددە هۆشبەرەكانیان داوە و ژمارەیەكی دیكەش روبەڕوی
رێكارەكان بۆ وەرگرتنی سزا كراونەتەوە.
هەواڵ: (KNNC)
میدیا عێراقییەكان
بڵاویانكردەوە؛ بەڕێوەبەرایەتی کاروباری مادە هۆشبەرەکان لە وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند،
لە ساڵی رابردودا، لەلایەن دادگاكانەوە سزای لەسێدارەدان و بەندكردنی هەتاهەتایی بۆ
زیاتر لە (300) بازرگانی مادە هۆشبەرەکان
دەركردوە.
ئاماژەشیان بۆ
ئەوەكردوە، لەسەر بنەمای زانیارییە وردەكانی دەزگای هەواڵگرییەوە، لە ساڵی (2024)ـدا
توانراوە (90) بازرگانی نێودەوڵەتی و (221) بازرگانی ناوخۆیی ماددەی هۆشبەریان دەستگیربكەن
كە ئەوانیش روبەڕوی رێكارە یاساییەكان بۆ وەرگرتنی سزا كراونەتەوە.
پێشتریش، وتەبێژی وەزارەتی
ناوخۆی عێراق ئاشكرایكردبو، لەساڵی (2024) هێزە ئەمنییەكان توانیویانە دەستبەسەر (230) تۆڕی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان
بگرن و روبەڕوی رێكارە یاساییەكانیان بكەنەوە.
88 جار خوێندراوەتەوە