دەزگای ئاسایشی عێراق دەستگیرکردنی تۆڕێکی مادەی هۆشبەری بە هاوکاری ئاسایشی
هەولێر راگەیاند.
هەواڵ: (KNNC)
ئاسایشی عێراق بڵاویكردەوە: دوای بەدەستهێنانی زانیاری ورد لەسەر تۆڕیكی
بازرگانی ماددە هۆشبەرەكان و وەرگرتنی
بڕیاری دادگا، هێزەكانیان توانیویانە بازرگانەكان لە شاری هەولێر دەستگیر بكەن، كە
بەهاوكاری بازرگانە نێودەوڵەتییەكان، لەناوخۆدا بازرگانی بە ماددەی ماریوانا
دەكەن.
دەشڵێت: دوای بەدەستهێنانی زانیاری لەسەر جموجۆڵی ئەندامانی گروپەكە كە لە
نێوان هەولێر – بەغداد هاتوچۆیان كردوە، هەروەها دیاریكردنی شوێنی مانەوەیان، لەلایەن
بەشی ماددە هۆشبەرەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێرەوە لەناو ماڵەكانی خۆیاندا دەستگیركراون.
ئاسایشی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، بۆ روبەڕو كردنەوەیان بە سزاكان،
ئاسایشی هەولێر تۆمەتبارانی رادەستی دەسەڵاتی داداوەری كردوە و رێكارە یاساییەكان
بەرامبەریان دەگیرێتەبەر.
166 جار خوێندراوەتەوە