بۆ رزگاربون لە هەناسەتوندی گێلاس بخۆ

KNN : Kurdish News Network
04:03 - 13/08/2024
تەندروستی
+
-

بەهۆی دەوڵەمەندی بە ڤیتامینەكان، گێلاس بۆ هەناسە توندی، پڕۆسەی هەرس، دابەزینی ئاستی کۆلیسترۆڵ لە خوێندا بەسودە، هەروەها بارگرانی لەسەر دڵ و گورچیلە کەم دەکاتەوە.

 

تەندروستی: (KNNC)

 

پسپۆڕانی بواری خۆراك ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، بەهۆی دەوڵەمەندی گێلاس بە ڤیتامینەکانی (A- C- E- PP) و گروپی ڤیتامینەكانی (B- B1- B2- B5- B6- B12) سودی زۆر بەلەش دەگەیەنێت، كە ڤیتامین (C) یارمەتی لەش دەدات بۆ رزگاربون لە نیشانەکانی هەناسە توندی و گرژبونی سییەکان دوای چالاکیی جەستەیی چڕ، هەروەها ڤیتامین (PP) بۆ پرۆسەی هەناسەدان لە خانەکاندا پێویستە.

 

توێژینەوە نوێیەكان ئەوەیان خستوەتەڕو، گێلاس دەوڵەمەندە بە ریشاڵی خۆراکی، كە یارمەتی ئاساییکردنەوەی کارکردنی کۆئەندامی هەرس دەدات، هەروەها ئەو یۆدەی کە تێیدایە یارمەتی ئاساییکردنەوەی میتابۆلیزم دەدات و کاریگەری ئەرێنی لەسەر ڕژێنی غودەی دەرەقی هەیە.

 

سەبارەت بە سودەكانی گێلاسی رەنگ تۆخ، توێژینەوە نوێكە ئاشكرایكردوە؛ یارمەتی ئاساییکردنەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵ لە خوێندا دەدەن لە حاڵەتی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، هەروەها بارگرانی لەسەر دڵ و گورچیلە کەمدەکاتەوە، چونکە ڕێژەیەکی بەرزی لە پۆتاسیۆم تێدایە کە بەشدارە لە لابردنی شلەی زیادە لە جەستەدا.

 

هەروەها هەبونی گروپی ڤیتامینەكانی (B) كە بەرپرسە لە هێورکردنەوەی کۆئەندامی دەمار، گێلاس بڕێكی زۆرە تێدایە كە دتوانرێت لەڕێگەی خواردنی گێلاسەوە ڤیتامینەكانی (B) بەدەستتبهێنێت.

 

پزیشکان ئامۆژگاری خانمانی دوگیان و شیردەر دەکەن، میوەی گێلاسی پێگەیشتو بخۆن، چونکە بەهۆی هەبونی ڤیتامین (B1) و رێتینۆڵ تێیاندا، پرۆسەی دابەشبونی خانەکان چالاک دەکات و گەشەی کۆرپەلە دەگەڕێنێتەوە بۆ باری ئاسایی لە سکدا، هەروەها  رێژەیەکی بەرزی ئەنتۆسیانینەکان وا دەکات خوێنبەرەکان نەرم و نیان و پلاستیکی بن و مولولەکان بەهێز دەکەن، ئەمەش گرنگە لە کاتی دوگیانیدا، جگە لەوەش بۆ دابەزاندنی كێش و گەڕەاندنەوەی لەش بۆ باری ئاسایی خۆی اەدوای منداڵ بون، گێلاس بەسودە.

97 جار خوێندراوەتەوە