بەگشتی هۆڕمۆنەکان
کاریگەرییان لەسەر رێکخستنی چالاکییەکانی لەشی مرۆڤ هەیە، هەروەها بەشێکیش لەو هۆڕمۆنانە بە هۆڕمۆنی دڵخۆشی ناسراون
تەندروستی:KNNC
د. هەڤین کەمال شا پسپۆڕ له زانستی ئازار و بهنج بابەتێکی
تەندروستی بڵاوکردوەتەوە و ئاماژەی بەوەکردوە، هۆڕۆمۆنەکان کاریگەری زۆریان هەیە
لەسەر حاڵەتی دەرونی و فکری مرۆڤ و رۆڵێکی گرنگیان هەیە لە رێکخستنی چالاکییەکانی
لەشی مرۆڤ، هەندێک هۆڕمۆنیش هەیە کە بە هۆڕمۆنی دڵخۆشی ناسراون.
- هۆڕمۆنی ئەسیتایل کۆلین: ئەم هۆڕمۆنە بەرپرسە
لە ئاگایی و لەبیرنەچونەوە، ئاگاداریکردنی شەهیەت و حەزی خواردن، هەروەها بەرپرسیشیە
لە حەزی سێکسی و کردە سێکسییەکان.
- هۆڕمۆنی میلاتۆنین: ئەم هۆڕمۆنە یارمەتی لەش
دەدات بۆ خەو و پشودان، هەروەها بەرپرسە لە رێکخستنی خەو و کاژێری بایۆلۆژی لە
جەستەی مرۆڤ.
- هۆڕمۆنی ئیندۆرفین: ئەو هۆڕمۆنەیە کە ئازار
کەمدەکاتەوە، باری دەرونی ئارام دەکاتەوە و هەستی دڵخۆشی بە مرۆڤ دەبەخشێت.
- هۆڕمۆنی دۆپامین: ئەم هۆڕمۆنە بەرپرسە لە چێژوەرگرتن
هەروەها لێپرسراوە لە وردبینی و سەرنج.
- هۆڕمۆنی نۆر ئیپینفرین: ئەو هۆڕمۆنەیە
بەرپرسە لە هەست و حەزە سێکسییەکان و هەستکردن بە چێژ و خۆشی.
- هۆڕمۆنی ئینکیفالین: هۆڕمۆنی دژە خەمۆکییە
- هۆڕمۆنی ئۆکسیتۆسین: بەرپرسە لە هەست و سۆز
- هۆڕمۆنی سیرۆتۆنین: بەپرسە لە خەوێکی باش و نەهێشتنی
قەلەقی و دڵەڕاوکێ
ھەریەک لەم ھۆرمۆنانە بەڕێگەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ کاریگەرییان
ھەیە لەسەر لایەنی دەرونی و نەھێشتنی خەمۆکی و دڵەڕاوکێ و کەمکردنەوەی ئازار لە جەستەی
مرۆڤ دا ..
132 جار خوێندراوەتەوە