وێنە؛ مەراسیمى بەخاکسپاردن و پرسەى خاتو نازەنین عەبابەکر، هاوسەرى عومەر سەید عەلى بەڕێوەچو

KNN : Kurdish News Network
10:51 - 07/08/2024
کوردستان
+
-

بەیانى ئەمڕۆ تەرمى نازەنین عەبابەکر کەریم، هاوسەرى عومەر سەید عەلى لە شارى سلێمانییەوە بەرەو دەڤەرى باڵەکایەتى بەڕێکرا و لە مەراسیمێکى شایستەدا بەخاک سپێردرا.

 

تەرمى خاتو نازەنین عەبابەکر، لە گۆڕستانى دەربەند لە قەزاى چۆمانى سنورى باڵەکایەتیی و لە زێدى خۆى بەخاکسپێردرا و هەر ئەمڕۆش یەکەم رۆژى پرسەکەى لە چۆمان بەڕێوەدەچێت.

 

بڕیارە سبەینێ پێنجشەممە، پرسەى خاتو نازەنین عەبابەکر کەریم، هاوسەرى بەڕێز عومەر سەید عەلى لە مزگەوتى ئەحمەدى حادى عەلى لە شارى سلێمانى بەڕێوەبچێت.

 

نازەنین عەبابەکر کەریم لە ساڵى 1954 لە دەربەندى رایەت لە چۆمان لەدایک بوە و لە خەباتى شاخ و شاردا یەکێک بوە لە ژن و پێشمەرگە چالاکەکان و لە ساڵى 1989 هاوسەرگیریی لەگەڵ عومەر سەید عەلى کردوە، رۆژى رابردو 6/8/2024 لە شارى بەغداد و لە تەمەنى 70 ساڵیدا بەهۆى نەخۆشییەوە کۆچى دوایی کرد.


فۆتۆ/ بڕیار نامیق

1527 جار خوێندراوەتەوە