روسیا لەگەڵ حەوت وڵاتی
دیکە گەورەترین ڕێکەوتنی ئاڵوگۆری دیلی ئەنجامدا و تێدا 26 کەس ئاڵوگۆڕکران سەرۆکی ئەمریکاش
دەڵێت: ئەمە گەورەترین رێکەوتنە لە دوای جەنگی ساردەوە ئەنجامدەدرێت.
هەواڵ:KNNC
بە نێوەندگیری تورکیا،
وڵاتی ڕوسیا لەگەڵ حەوت وڵاتەی دیکە کە دیاترینیان ئەمریکا و ئەڵمانیا بون ڕێکەوتنێکی
ئاڵوگۆڕی دیل ئەنجامدرا کە 16 کەسیان لە لایەن ڕوسیا ئازاد کراون و 10 کەسی
دیکەش لە لایەنی وڵاتەکانی دیکەوە ئازاد کران.
دیلەکان بە حەوت فڕۆکە
گواسراونەتەوە، 13 کەسیان ڕەوانەی ئەڵمانیا کراون و سێ کەسی دیکەش رویان لە ئەمریکا
کردوە، هەر یەک لە ولاتانی پۆڵەندا و سلۆڤینیا و نەرویج و بێلاڕوسیا بەشداربون لە رێککەوتنەکەدا.
لەو 16 دیلەی ڕوسیا ئازادی کردون، سێ
کەسیان هاوڵاتی ئەمریکی بون و پێنجی دیکەشیان هاوڵاتی ئەڵمانی
و حەوتی دیکەش سیاسی ڕوسی بون، کەسەکەی دیکەش باسی لێوەنەکراوە.
لە دوای ئازادکردنی دیلەکانیش
هەریەکە لە ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی ڕوسیا و جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا
پێشوازیان لە دیلەکانیان کرد، بایدن ڕایگەیاند، لە دوای جەنگی
ساردەوە ئەمە گەورەترین ڕێککەوتنە ئەنجام درابێت.
131 جار خوێندراوەتەوە