هەرێمی کوردستان؛ تەنها لە 24 کاتژمێری ڕابردودا 16 کەس بون بە قوربانی روداوەکانی هاتوچۆ
لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردسان و لە چوار روداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەست دا و 15 کەسی دیکەش بریندار بون
هەواڵ : KNNC
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای پێنجوێن - سەیدسادق لە ملەی نەڵمە ئۆتۆمبێلێک کە ژن و پیاوێکی تێدا بوە وەرگەڕا و لە ئەنجامدا ژنەکە گیانی لەدەستداوە و هاوسەرەکەشی بریندارە
لە دو روداوی جیادا لە سنوری قەزای چەمچەماڵ هەشت کەس برینداربون، لە روداوی یەکەمدا کە بە هۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەوە بوە لەسەر ڕێگەی چەمچەماڵ – تەکییە پێنج کەس بریندار بون، لەم روداوەشدا سێ کەس بریندار بون و بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە دوان لە بریندارەکان ڕەوانەی سلێمانی کراون، شوێنی روداوی دوەم ڕێگەی چەمچەماڵ سەنگاو بوە.
هەر ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیانیش بڵاویکردوەتەوە لە روداوێکی هاتوچۆدا لە سەر ڕێگای کەلار - خانەقین ئۆتۆمبێلێک خۆی بەستونێکی کارەبادا کێشاوە و شۆفێرەکەی بە سەختی بریندار بوە.
ئەمە لەکاتێكدایە شەوی رابردو بەهۆی پێکدادانی دو ئۆتۆمبێل لە قەزای سۆران پێنج کەسی دیکە بریندار بون
149 جار خوێندراوەتەوە