وادەی تیروپشک بۆ وەرگرتنی کارمەندانی
سەر سندوقی دەنگدان ئاشكرا دەكرێت و كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراقیش
رایدەگەیەنێت: بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان پێویستمان بە (43)
هەزار كارمەند هەیە.
هەواڵ: (KNNC)
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای
سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بە (KNN)ـی راگەیاند، ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی
باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق بڕیاریداوە كە لە (11ـی ئابی 2024) لە ئۆفیسی هەولێر
تیروپشک بۆ ناوی ئەو کەسانە بکات خۆیان بۆ كارمەندی سەر سندوقەکانی دەنگدان تۆماركردوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، بۆ ئەنجامدانی
پڕۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی
هەڵبژاردنەكانی عێراق پێویستی بە (43) هەزار كارمەند هەیە، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد،
سەرجەم ئەو كارمەندانە راھێنانیان پێدەكرێت.
بڕیار وایە لە (20ـی تشرینی یەكەمی
2024) بە سەرپەرشتی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكانی عێراق، هەڵبژاردن بۆ
خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت.
598 جار خوێندراوەتەوە