بەهۆی دواكەوتنی پێكهێنانی
ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، موچەی فەرمانبەرانی ئەنجومەنەكە دواكەوتوە، بۆ چارەسەری
كێشەكەش نوسراو ئاڕاستەی ئەمینداری گشتی هەماهەنگی نێوان پارێزگاكان كراوە.
هەواڵ: (KNNC)
ئەحممەد رەمزی، ئەندامی
ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك داواكارییەكی بۆ ئەمینداری گشتی هەماهەنگی نێوان پارێزگاکان
ناردوە كە تیایدا هاتوە: لەسەر بنەمای یاسای ژمارە (12ـی ساڵی 2028) كە بۆ كڕینی پێداویستییەكانی
ژیانی رۆژانەیان، فەرمانبەران پشت بە موچە دەبەستن، بەڵام بەهۆی دواكەوتنی پێكهێنانی
ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك دابەشكردنی موچەی فەرمانبەرانی ئەنجومەنەكە دوا كەوتوە.
رونیكردوەتەوە، یاسای
ژماری (1ـى ساڵی 2022) یەپڕەوی ناوخۆی ئەمینداری گشتی هەماهەنگی و بڕگەی دوەمی مادەی
دوەم؛ چارەسەرکردنی کێشە و ئاستەنگەکانی بەردەم پارێزگارەکان، کەسێکی رێگەپێدراو دەتوانێت
واژۆی خەرجکردنی موچەی فەرمانبەرانی بکات.
ئەندامەكەی ئەنجومەنی
پارێزگای كەركوك ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، بۆ زیاتر دوا نەكەوتنی موچەی فەرمانبەران
و چارەسەری كێشەكە نوسراوەكەمان ئاڕاستەی بەڕێزتان كردوە بۆ ئەوەی بەخێرایی بڕیار
لەبەرژەوەندی فەرمانبەران بدرێت.
719 جار خوێندراوەتەوە