سەرۆککۆمارى نوێی ئێران لەبارەى کوژرانى
ئیسماعیل هەنیە لە خاکى وڵاتەکەى دەڵێت: ئێران داکۆکى لە یەکپارچەیی خاکى وڵاتەکەى
دەکات و تیرۆرستانیش لە کارە ترسنۆکەکانیان پەشیمان دەکاتەوە.
هەواڵ:KNNC
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆمارى نوێی ئێران، لە
تۆڕى کۆمەڵایەتیی ئێکس لەبارەى کوشتنى ئیسماعیل هەنیيە نوسیویەتى:" ئەمڕۆ ئێرانی
ئازیز، بە بۆنەی شەهید بونی هاوەڵی بەردەوام و سەربەرزی رێبازی خۆڕاگری، رێبەری ئازای بەرخۆدانی فەڵەستین،
شەهیدی قودس، حاجى ئیسماعیل هەنییە، ماتەم دەگێڕێت".
نوسیویەتى:" دوێنێ دەستى سەرکەوتنى ئەوم
بەرزکردەوە، ئەمڕۆ ناچارم لەسەر شانەکانم هەڵیگرم بۆ ناشتنى".
مەسعود پزیشکیان لەبارەى روداوەکەوە
دەڵێت:" شەهیدبون هونەرى پیاوانى خودایە، پەیوەندى نێوان ئێران و فەڵەستین لە
جاران بەهێزتر دەبێت و لەجاران خۆڕاگرتر دەبن و بەرگرى لە ستەملێکراون دەکەن.
جەختیش دەکاتەوە کە "ئێران داکۆکی لە یەکپارچەیی
خاکەکەى ، شکۆ و شەرەفى دەکات و داگیرکەرانی تێرۆریستیش لە کارە ترسنۆکەکانیان پەشیمان
دەکاتەوە".
1846 جار خوێندراوەتەوە