عەلى خامنەیی، رێبەرى باڵاى کۆمارى ئیسلامى
ئێران لەبارەى کوشتنى هەنیە لە تارانى پایتەخت دەڵێت: رژێمى سەهیۆنى تاوانبار و
تیرۆرست میوانەکەمانى لەناو ماڵەکەماندا شەهید کرد و خەمبارى کردین، بەڵام سزایەکى
توندى بۆخۆى ئامادەکرد.
هەواڵ:KNNC
لە بەیاننامەکەدا خامنەیی دەڵێت: شەهید هەنیە چەندین ساڵى لە تەمەنى
بەنرخى خۆى لە مەیدانى بەرگریی شەرەفمەندیدا بەسەربرد و ئامادەبو بۆ شەهیدبون، لەو
پێناوەدا قوربانیدا بە منداڵەکانى و گەلەکەى، نەدەترسا شەهید ببێت لەپێناو خودا و
رزگارکردنى بەندەکانى خودا.
دەڵێت: "ئێمە بە
ئەرکى خۆمانى دەزانین تۆڵەى خوێنى بکەینەوە لەم روداوە تاڵ و قورسەى لە خاکى
کۆمارى ئیسلامى ئێران رویدا".
هەروەک سەرەخۆشى خۆیشى رادەگەیەنێت و دەڵێت:"سەرەخۆشى لە ئوممەتى
ئیسلام و سەنگەرى بەرگریی لە گەلى فەڵەستن دەکەم و داوا لە خودا دەکەم بە رەحمەتى
خۆى دایبپۆشێت".
1104 جار خوێندراوەتەوە