ئەندامێكی
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رەخنەی توند لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەگرێت و دەڵێت:
لەئاستی لەشكركێشییەكانی سوپای توركیا بۆ هەرێمی كوردستان بێدەنگی هەڵبژاردوە.
هەواڵ:
(KNNC)
عامر
عەبدولجەبار، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: لەئاستی
پێشێلكارییەكانی توركیا بەرامبەر بە سەروەری خاكی عێراق، هەڵوێستی وەزارەتی دەرەوە
زۆر لاواز و شەرمنانەیە و تا ئێستا نەیانتوانیوە لە ئاستی پێویستدا بەرپرسیارێتی
هەڵبگرێت.
وتیشی:
بۆ تاوتوێکردنی مەلەفی هێرش و لەشكركێشییەكانی توركیا بۆ سەر خاكی هەرێمی
كوردستانی عێراق، ئەنجومەنی نوێنەران میوانداری
وەزیری بەرگری و چەند سەرکردەیەکی دیكەی ئەمنی کرد، جگە لە وەزیری دەرەوە.
رونیكردوە،
تا ئێستا تورکیا زیاتر لە (220) هەزار جار پێشێلكاری بۆسەر خاكی عێراق ئەنجام داوە
و سەروەری وڵاتی پیشێلكردوە، بۆیە واپێویست دەكات كە وەزارەتی دەرەوە پێشێلکارییەکانی
تورکیا بكات بە بەڵگەنامە و بیخاتە بەردەم ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان.
ئەندامەكەی
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، سەرەڕای بەڵێنەكانیان بە وەرگرتنی
هەڵوێستی توند، بەڵام وەزارەتی دەرەوەوەی عێراق بەرامبەر بە لەشكركێشییەكانی
توركیا لە ئاستی پێویستدا نەبوە و بێدەنگی هەڵبژاردوە.
184 جار خوێندراوەتەوە