دواى زیادبونى حاڵەتەکانى خۆکوژیی لە
پارێزگاى میسان، بنکەى پۆلیسى پارێزگاکە دەستگیرکردنى 10 کەسى سەربە جوڵانەوەى
قوربان راگەیاند.
هەواڵ:KNNC
فەرماندەى پۆلیسى میسان لە بەیاننامەیەکدا
راگەیاند؛ 10 ئەندامى "جوڵانەوەى لادەرى قوربان" کە بە رەفتارە فکرییە لادەرەکانیان
ناسراون، دەستگیرکراون و هەڵوەشێنراونەتەوە.
ئاماژەى بۆ ئەوەکردوە کە زۆربونى حاڵەتەکانى
خوکوژیی لە پارێزگاى میسان هانیداون بە پێکهێنانى گروپێکى تایبەتمەند بۆ گەڕان و
بەدواداچون و کۆکردنەوەى زانیاریی لەبارەى ئەو گروپانەى سەریانهەڵداوە و دواى
کۆکردنەوەى زانیاریی و چاودێریکردنى رەفتاریان کە ببوە جێی گومان، گروپێکیان لە
یەکێک لە باڵەخانە نیشتەجێبونەکان دەستگیرکردوە.
دەڵێت: هێزێکى پۆلیس بە هاوکاریی ئاسایشى
نیشتیمانى عێراق دواى وەرگرتنى رەزامەندى دادوەر ناوچەکەیان گەمارۆداوە و ئەو 10
کەسەیان لەناو یەکێک لە ماڵەکان دەستگیرکردوە.
جوڵانەوەى قوربان یان " العلاهية "
لە ساڵى 2020 لە بەسرە و زیقار سەریهەڵداوە، ئەم جوڵانەوەیە هانى ئەندامانیان
دەدەن خۆیان بکەنە قوربانیی و "خۆکوژیی بکەن بۆ ئیمامى عەلى" و تا ئێستا
چەند ئەندامێکى ئەم گروپە دەستگیر کراون.
1395 جار خوێندراوەتەوە