هەشت هۆکاری گرنگ بۆ قەڵەوبونی خانمان

KNN : Kurdish News Network
08:45 - 24/07/2024
تەندروستی
+
-

قەڵەوی و کۆبونەوەی چەوری لە ورگ، یەکێکە لە کێشە باوەکانی سەردەم بەتایبەت لە خانمان کە گەورەبونی ورگ و شۆڕبونەوەی پێست دەبێتەهۆی بێزاربونی خانمان و کێشەی تەندروستی لێدەکەوێتەوە و پێویستە پشتگوێ نەخرێت و بەشێوازی زانستی چارەسەربکرێت.

 

تەندروستی:KNNC

 

دکتۆر کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی پزیشکی پسپۆڕی خۆراک هەشت هۆکار گرنگ باسدەکات کە دەبنەهۆی کۆبونەوەی چەوری لە ورگ و قەڵەوی لە خانماندا کە ئەمانەن:

 

1-خواردنی برێکی زۆر خۆراک کە برێکی زیاتر لە وزەی پێویستی بۆ جەستە تێدابێت رۆژانە، بەوەش چەوری لە جەستەدا کۆدەبێتەوە لەبەشە جیاوازەکانی لەش، یەکەم شوێنیش ناوچەی ورگ و بەشی خوارەوەی سکە، دوای ماوەیەک لە زۆر خواردن، گەددە رادێت و ئەو کەسەهەست بە تێر بون ناکاتو ناچار بڕێکی زۆرتر خواردن دەخوات.

 

2-جۆری خۆراک : تەنها بڕی خواردن کاریگەری نیە ، بەڵکو جۆرەکانی خۆراک زۆر ڕۆڵی هەیەو کۆمەڵێک خۆراک دەبنە هۆی زیاد بوونی چەوری ورگ وەک ( شیرینی، ساردەمەنی، چەوری زۆر، خواردنی سورکراوە ، خواردنەوە گازی و کحولیەکان).

 

3-کەمی جوڵە و سستی: لەش پێویستی بە جوڵەی زۆر و وەرزش هەیە بۆ زیاتر سوتانی چەوری،تەمەڵی و کەمی جوڵە دەبێتە هۆی هیواش کردنەوەی ڕێژەی مێتابۆلیزمی جەستە.

 

4-تەمەن: لەگەڵ چونە تەمەنەوە پڕۆسەی سوتانی چەوری قورستر و هێواشتر دەبێت بە تایبەت دوای تەمەنی نائومێدی و وەستانی سوڕی مانگانە، بە هۆی گۆڕانی هۆرمۆنەکانەوە، لە گەڵ دابەزینی ئاستی هۆرمۆنی ئیسترۆجین ، ئەگەری کۆبونەوەی چەوری زیاتر دەبێت.

 

5-کەمخەویی و شەونخونی: نەخەوتن بە گوێرەی پێویست لە شەودا دەبێتە هۆی کەم کردنەوەی رێژەی سوتانی چەوری و خاو بوونەوەی میتابۆلیزم.

 

6-سترێس و فشاری دەرونی.

 

7-لەکاتی دوگیانی و دوای منداڵبون، بە تایبەت ئەگەر خواردنی نا تەندروست و شیرینی و چەوری زۆر بخورێت، هەروەهانەشتەرگەری مناڵ بون دەبێتە هۆی شۆڕ بونەوەی ورگ، شیردانی سروشتی یارمەتی دابەزینی کێش دەدات.
8-کۆنیشانەی کیسی هێلکەدان

1741 جار خوێندراوەتەوە