عێراق هەشت کەشتیی
بازرگانیی گەورە دروستدەکات وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەش ڕایدەگەیەنێت: کەشتییەکان
بۆ گواستنەوەی سەردانیکەران لە ناوخۆی وڵات و دەرەوەدا بەکاردێن.
هەواڵ:KNNC
مەیسەم سافی
وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایدەگەیەنێت: وڵاتەکە لە هەنگاوی گەشەپێدانی
گواستنەوەی دەریایی دایە بە کڕین و دروستکردنی کەشتی و بەلەمی بازرگانیی نوێ، لەو
چوارچێوەیەشدا ساڵی داهاتو، هەشت کەشتی گەورە لە کۆى 10 کەشتی نوێی بازرگانیی
دروستدەکرێن.
وتیشی: لەگەڵ
کۆمپانیا دەریاییەکانی بەحرەیندا گریبەستیان بۆ کڕینی 30 بەلەمی گەشتیاریی قەبارە
جیاواز کردوە، کە وەک تاکسی لەنێو ئاوەکانی عێراق و وڵاتانی دراوسێدا بەکاردێن.
ئاماژەی بەوەشداوە، لە
ئێستادا وەزارەتەکە خاوەنی شەش کەشتی بازرگانییە و ساڵی داهاتو ژمارەکە دەبێتە 16
کەشتیی، کە زۆرینەیان لە بەسڕە دەبن ئاسانکاریی بۆ هاتوچۆی گەشتیارە ئاینییەکان دەکەن
کە لە ئێرانەوە دێن.
197 جار خوێندراوەتەوە