چوار هەزار كەس له
هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی ماسته‌ر له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی
دادەمەزرێن و ئه‌م هه‌فته‌یه لیستی ناوی دامه‌زراوه‌كان ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تەكە ده‌كرێت.
هەواڵ: (KNNC)
میدیا
عێراقییەكان بڵاویانكردەوە، دوای دانیشتنی ژمارە (17)ـی ئەنجومەنەكە و بەپێی یاسای
ژمارە (59ـی ساڵی 2017) ئه‌نجومه‌نی خزمه‌تی گشتیی فیدڕاڵی له عێراق بریاری دامه‌رزاندنی
بۆ (4000) خاوه‌ن بروانامەی ماستەر دەركردوە كە داوایانكردوه له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی
خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی عێراق دابمه‌زرێن.
ئەوەشیخستوەتەڕو،
ئەو كەسانەی كە یاساكە دەیانگرێتەوە لە دوای کاتژمێر (06:00)ـی ئێوارە لەڕێگەی لینکی
ئەلیکترۆنییەوە بەدواداچون بۆ ئەنجامەکانیان بكەن كە لەم هەفتەیەدا لیستی ناوەکان رەوانەی
وەزارەتی پەیوەندیدار دەكرێت.
ئه‌نجومه‌نی خزمه‌ت
له عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، یه‌كه‌مه‌كان و هه‌ڵگری بروانامه‌ی باڵا دۆسیه‌كانیان
له نزیكترین كاتدا یه‌كلایی ده‌كاته‌وه.
1033 جار خوێندراوەتەوە