سەرۆکى پێشوى ئەنجومەنى نوێنەرانى ئەمەریکا ئەو زانیارییەى گەیاندوەتە سەرۆکى ئێستاى وڵاتەکە کە شانسى بردنەوەى بەرامبەر بە دۆناڵد ترەمپى رکابەرى نییە، دەنگۆکانیش بەو ئاڕاستەیەن هەفتەى داهاتو بایدن لە کێبڕکێی وەرگرتنى پۆستى سەرۆک بکشێتەوە.
هەواڵ:KNNC
تۆڕى هەواڵى سی ئێن ئێن بڵاویکردوەتەوە؛ هەفتەى رابردو نانسى پیلۆسى، سەرۆکى پێشوى ئەنجومەنى نوێنەرانى ئەمەریکا لەڕێی پەیوەندییەکى تەلەفۆنییەوە بە جۆ بایدنى سەرۆکى ئێستاى ئەمەریکاى راگەیاندوە کە ئەگەر واز لە کاندیدبونى نەهێنێت بۆ پۆستى سەرۆکى ئەمەریکا ئەوا هەلى بردنەوەى دیموراتەکان لەم هەڵبژاردنە کەم دەکاتەوە.
ئاماژە بۆ ئەوەکراوە کە بایدن رەتى کردوەتەوە
ئەم هەڵبژاردنە بدۆڕێنێت و وتویەتى:"دۆخم لەم هەڵبژاردنەدا باشە و بەپێی ئەو
راپرسیانەى کراوە دەیبەمەوە".
هاوکات بەپێی هەواڵێکى تۆڕى نیو نەیشنى
ئەمەریکا؛ بڕیارە جۆ بایدن هەفتەى داهاتو لە کێبڕکێی پۆستى سەرۆکى ئەمەریکا
بکشێتەوە و راوێژکارێکى دیموکراتەکان لەوبارەیەوە وتویەتى:"بایدن ئێستا ئیتر
خەریکە ئەو راستییە قبوڵ دەکات و بیرۆکەى کشانەوەى پەسەند دەکات".
لە ئێستادا جۆ بایدنى سەرۆکى ئەمەریکا کەوتوە
ململانێیەکى ناوخۆیی حیزبەکەیەوە، بەشێک لە دیموکراتەکان دودڵن لەبارەى تەمەنى
سەرۆک و تواناکانى و داواى کشانەوەى لێدەکەن و پێشتریش جیل بایدن، خانمى یەکەمى
ئەمەریکا لەبارەى ئەم داوایەى بەشێک لە دیموکراتەکانەوە رایگەیاند؛ ناکرێت کارى
چوار ساڵى بایدن وەک سەرۆک لەبیر بکرێت.
273 جار خوێندراوەتەوە