شەرمکردن هەستێکە کە
کاریگەری لەسەر تاک دروست دەکات زۆر جار کێشەمان بۆ دروستەکات، لە ڕوی شێوازی مامەڵەکردنی
لەگەڵ چواردەورماندا.
تەندروستی:KNNC
شەرمنی بەشێکی لە ئەنجامی ئەو جینانەیە کە مرۆڤ بۆی ماوەتەوە،
هەروەها کاریگەری ئەو رەفتارانەیە کە فێریان بوە،هەروەها ئەو شێوازانەی کە مرۆڤەکان
کاردانەوەیان بەرامبەر بە شەرمنییەکانیان و ئەو ئەزموونانەی ژیانیان هەبووە.
شەرمکردن هەستێکی
ئاساییە کە زۆربەمان پێیدا تێپەڕیوین، بەڵام بۆ هەندێک کەس ناتوانن بەسەریدا زاڵ
بن.
دەتوانیت بەچەند رێگایەک
خۆت لە هەستی شەرمکردن دەرباز بکەیت.
باشترین شتیش کە لە کاتی شەرمکردندا
ئەنجامیبدەیت، ڕاهێنانی هەناسەیە، کە بریتییە لە هەڵمژین و دانەوەی هەناسە
بەشێوازێکی ڕێکخراو، هەروەها دەبێتە هۆی کەمبونەوەی دەردانی هۆڕمۆنی دڵەڕاوکێ،
هەستی ئارامی دروستدەکات.
ڕێگایەکی تریش بۆ
چارەسەرکردنی شەرمنی، دیاریکردنی لایەنە ئەرێنییەکانی کەسایەتییمانە، بۆ نمونە بەهرەمەندیی
لە بوارێکی دیاریکراودا، گرنگیدان بەو بەهرەیە هۆکارە بۆ زیادبونی متمانە بەخۆبون
هەروەها
قسەکردن لەگەڵ کەسی
بێگانەدا بە کەمی و بە کورتی، یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی کەسەکە توانای کۆمەڵایەتی زیاد
بکات و بەرەوپێشی ببات.
گرنگە کە ئەو کەسانەی
لێت نزیکن، کەسانی ئەرێنی بن و باشییەکانی تۆ ببینن، نەک ڕەخنەت لێبگرن و گاڵتەت
پێ بکەن، ئەمە دەبێتە هۆی زیادبونی شەرمنی نەک کەمکردنەوەی.
911 جار خوێندراوەتەوە