بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی
روبەڕوبونەوەی نێوان دوو چەکداری داعش و ئاسایش، کارمەندێکی ئاسایش گیانی
لەدەستدا.
هەواڵ:KNNC
ئاوێستا محەمەد
بەڕێوەبەری ناحیەی قەرەهەنجیر بە کەی ئێن ئێن-ی راگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو
چەکداری داعش ویستویانە بچنە قوتابخانەیەکی سنورەکە، هێزەکانی ئاسایش روبەڕویان
بونەوتەوە.
هاوکات دەزگای ئاسایشی
هەرێم بڵاویکردەوە، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی کەرکوک لە ئەنجامی بونی زانیاری
پێشوەخت، هەوڵی دەستگیرکردنی دوو چەکداری داعشیان داوە لە ئەنجامدا چەکدارێکی داعش
کوژراوە و چەکدارێکی دیکەش بە برینداری دەستگیرکراوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە،
ئەو دوو چەکدارەی داعش بەمەستی ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی رویان لەناوچەکە
کردبو، لەماوەی رابردوش بەرپرس بون لە ئەنجامدانی چەندین کردەوەی تیرۆرستی دیکە لە
ناو شاری کەرکوک.
دەزگای ئاسایشی هەرێم
راشیگەیاندوە، لەروداوەکەدا کارمەندێکی ئاسایش بەناوی ( جوامێر عەزیز رەشید) شەهیدبوە
و کارمەندێکی دیکەی ئاسایش بریندار بوە.
کەى ئێن ئێن/ رزگار جەبار
538 جار خوێندراوەتەوە