ئەنجومەنی قەزای
کفری بزوتنەوەی گۆڕان لە ساڵیادی
مانگرتنە جەماوەرییەکەی تەمموزی ساڵی (2023) دەڵێت: شێلگیرتر و ڕژد دەبین بۆ ئەوەی
تەواوی بەڵینەکان جێ بەجێ بکرێن و ئەم شارەی ئێمەش هاوتای شارەکانی تری کوردستان
خزمەتی زیاتر بکرێت، جەختیش دەکەنەوە لەوەی کفری سەلماندی شارێکی رۆشنبیر و هەقبێژە
ستەم و نادادی قبوڵ ناکات و بەئارامی و تێکنەدانی تەونی کۆمەڵایەتی مافەکانی بەدەست
دێنێت.
دەقی راگەیەندراوەکە
ڕاگەیاندراوی مەکۆی
کفری بزوتنەوەی گۆڕان لەساڵیادی مانگرتنە جەماوەرییەکەی تەمموزی ٢٠٢٣
هاوشارییانی
کفری خۆشەویست
گەرمیانیانیە تێکۆشەرەکان
ئەمڕۆ ١٠ ی تەمموز
ساڵیادی یەکەمی مانگرتنە جەماوەرییە سی و چوار ڕۆژییەکەی شاری کفریە ، کە ڕێکخراوی
پاڵپشتی کفری و گەنجە بوێرەکان و زۆرینەی لایەنە سیاسیەکان و خەڵکی بەشمەینەتی شارەکەمان
لە دژی نەبونی خزمەتگوزاری سەرەتایی و پرۆژە و هەلی کار و ئاوەدانکردنەوەی پیرە
شارە دێرینەکەی کوردستان ، بەو گەرما تاقەت پڕۆکێنە بەدەنگی زوڵاڵ داوای کار و پرۆژەمان
کرد بۆ شارەکەمان ، لەدوای ٣٤ رۆژ لەمانگرتن کە خەباتێکی مۆدێرینی مەدەنی بو سەلماندمان
هەمومان بەیەکەوە ئامانجمان تەنها خزمەت کردنی ئەم شەرە بێناز و فەرامۆشکراوەی باشوری
کوردستانە کە مەترسی چۆڵبون و گۆڕینی دیمۆگرافیای
لەسەر بو، کۆڕایی هەمومان و تەنها لە پێناوی شارەکەمان وایکرد کە حکومەت و هێزەسیاسیەکان
لەسەر ئاستی باڵا بێنە سەر هێڵ بۆ ئەوەی ئاوڕێک لەم قەزا هەرە دێرینەی کوردستان بدەنەوە
، هەرلەسەرەتای ئەم مانگرتنە جەماوەرییە ئێمە لە بزوتنەوەی گۆڕان و تیمە وزاریەکەمان
لە حکومەتی هەرێم و حکومەتی خۆجێی دەستپێشخەر بوین بۆ هاتنە دەمەوەی مانگرتوان و لەیەک
هەفتە سێ وەزیری تیمەکەمان لەحکومەت سەردانی خێوەتی مانگرتوانیان کرد بە هەگبەیەک
لە پرۆژە و ئاوردانەوە لە کفری و دواتریش سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی بەدەم داواکاری
مانگرتوانەوە هاتن و بەشێک لەداواکارییەکانی مانگرتوان جێ بەجێ کران کە دەستکەوتی
مەعنەوی و وەگڕخستنەوەی پرۆژە و هێنانی سەرۆکایەتی زانکۆ و قیرتاوکردنی ڕیگاوبانەکان
و هتد دەگرێتەوە، ئێمە لەم ساڵیادەدا شێلگیرتر و ڕژد دەبین بۆ ئەوەی تەواوی بەڵینەکان
جێ بەجێ بکرێن و ئەم شارەی ئێمەش هاوتای شارەکانی تری کوردستان خزمەتی زیاتر بکرێت
. لێرەوە سوپاسی هەمو ئەوانە ئەکەین کە هاوکار و پشتیوانی مانگرتوان بون و دەستی
ماندوبنی هەمو مانگرتوێک و گەنجەکان و هاوڵاتیانی شارەکەمان ئەگوشین کە پێکەوە هەمومان
خەمی شار کۆیکردینەوە و لەئەنجامدا کفری سەلماندی شارێکی رۆشنبیر و هەقبێژە ستەم و
نادادی قبوڵ ناکات و بەئارامی و تێکنەدانی تەونی کۆمەڵایەتی مافەکانی بەدەست دێنێت
لەگەڵ ڕێزدا
بزوتنەوەی گۆڕان
ئەنجومەنی قەزای
کفری
١٠ ی تەمموزی ٢٠٢٤
142 جار خوێندراوەتەوە