وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم خشتەی دابەشکردنی موچەی بۆ مانگی
حوزەیران بڵاوکردەوە و بەپێی خشتەکەش موچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەکان لە ماوەی دوو
رۆژدا دابەشدەکرێت.
 
هەواڵ:KNNC
 
وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی
چوارشەممە (10/7/2024) دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەران
دەکەن.
 
بەپێی خشتەکەی وەزارەتی دارایی و ئابوری، دابەشکردنی موچە بە وەزارەتی
تەندروستی دەستپێدەکات و رۆژی پێنجشەممە بە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران
کۆتاییدێت.
 
وەزارەتی دارایی راشیگەیاندوە، بەهۆی ئەوەی تەمویلەکانیان لە بەغدادەوە
نەهاتوە کە بڕەکەی 18 ملیار دینارە، خشتەی دابەشکردنی موچە وەزارەتی کارەبا و سەرۆکایەتی پەرلەمانی تێدا
نییە، بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتەش لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر هێڵن.
 
ئەوەلەکاتێکدایە، بەهۆی بونی گرفت لە لیستی
ناوەکانیان تا ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق موچەی مانگەکانی پێنج و شەش-ی هێزە
ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستانی خەرج نەکردوە.
 
 
 
                
 
              1909 جار خوێندراوەتەوە